١٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:١٠
رژیمی ئالی خەلیفە دیسانەوه بەریگرت بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی "شیعەکان"ی بەحرەین

بۆ پێنجەمین جاری بەردەوام کاربەدەستانی رژیمی ئالی خەلیفە بەریان گرت به چوونی ئیمام جۆمعەی شیعەکان بۆ مزگەوتی ئەلدراز و بە دوای ئەویش بەرێوەبردنی نوێژی جۆمعە لەو ناوچەیەی پێتەختی بەحرەین .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ، پێشگرتن لە بەڕێوە چوونی نوێژی جەماعەت لە مزگەوتی ئەلدەراز بوو بە هۆی ئەوەی تاکوو ئامادەبووان لە مزگەوت ئەم حه وتەیە نوێژی فۆرادا بیخۆننەوە .

کاربەدەستانی بەحرەینی هەینی رابردوو یش لە ڕۆێشتنی ژمارێکی زۆر لە شارومەندان بۆ ناوەوەی ئەم مزگەوتە بۆ ئەنجام دانی نوێژ پیشگیریان کردووە کە دوا بە دوای ئەو شارومەندان بە بەرپاکردنیی خۆپیشاندان لە نیزیکی مزگەوتی جامیعی ئیمام سادق ، خوازیاری ڕاگیرانی ئازارو ئەزیەتی شیعەکان بوون و لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان کرد تا بە شیعەکان ئیزن بدەن ڕێ وڕەسمی ئایینی خۆیان ئەنجام بدەن .

چەند ڕۆژ لەمەو بەریش بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەحرەین داوایان کرد تا تووندو تیژیەیکان دژی شیعەکان بوەستێنن .

لە بەیاننامەیەی ئەم ڕێکخراوەیە دا هاتووە کە دەوڵەتی بەحرەین بەشێوەی بە تەواوەتی ئاشکرا شیعەکان بە گوێرەی دین ئایینی خۆیان داوەتە بەر ئامانجی خۆی .....

کۆتایی کورتە نامە/310ابنا :،